بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق:هەرێم بڕیاریداوە نەوت رادەستی بەغدا نەکات
نیسان 18, 2022 06:35 Asia/Tehran
بەرپرسێکی پێشووی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆمبێکە بۆ حکومەتی هەرێم و لە هەر ساتێکدا بێت دەتەقێتەوە".
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاند "شاندەکەی هەرێم بۆ قسەکردن لەبارەی نەوتەوە نەچوونەتە بەغدا و بۆ بابەتی غازی هەرێم چوون، شاندەکە بڕیاری یەکلاییکەرەوەی خۆیان داوە کە نەوت رادەست ناکەن".
لەبارەی دۆسیەی نەوتیشەوە رایگەیاند "ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی داویەتی بۆمبێکە بۆ هەرێم و لە هەرساتێکدا بێت دەکرێت بتەقێتەوە".
ناوبراو لەبارەی ئەو رێکارانەی عێراق دەتوانێت بیگرێتەبەر ئاماژەی بەوەکرد، عێراق بەدەر لە هەرێم لە رێگای تورکیاوە دەتوانێت گرفت بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دروست بکات.