بەرھەم ساڵح و ئیرج مەسجدی جهختیان له سەر پێویستیی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران کردەوە
سەرۆک کۆماری عێراق ئهمڕۆ دوشهممه پێشوازیکرد له ئیرج مەسجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی و بەگرنگییەوە باسی لە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و گەلی دۆست کرد.
بهپێی راگهیهندراوێکی سهرۆکایهتی کۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق (ئەمڕۆ دوشەممە ) لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئیرج مەسجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی.
لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم ستایشی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئێرانی کرد لە ماوەی کارکردنی لە عێراق لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەئەرکەکانی داهاتووی دا، ھەروەھا بەگرنگییەوە باسی لە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و گەلی دۆست کرد و دوپاتیکردەوە لە پێویستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان بۆ ئاستێکی بەرزتر لە سەرجەم بوارەکان دا، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەردولا بکات.
لەلای خۆیەوە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق دوپاتکردەوە، ھاوکات جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی نێوان ھەردو وڵات و گەلی دراوسێ کردەوە کە پێکەوە کۆیان دەکاتەوە.