نەیارەتیی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ گەڵاڵەی ھێڵی بۆریی نەوتی عێراق بۆ ئۆردۆن
ئەحمەد ڕوبەیعی یاریدەری چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ گەڵاڵەی ھێڵی بۆریی نەوتی بەسرە بۆ عەقەبە دژایەتیی کرد.
ھێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوتی بەسرە بۆ بەندەری عەقەبەی ئۆردۆن بە درێژایی ١٦٦٥ کیلومەترو بارستایی گواستنەوەی لە ڕۆژێکدا ملوێنێک بەرمیلە. بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئۆردۆن بۆی ھەیە لە ڕۆژێکدا ١٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت بە نرخێکی ھەرزان تر لە بازاڕی جیھان بکڕێت. تێچووی ڕاپەڕاندنی ئەم گەڵاڵەیە نزیکە نۆ ملیارد دۆلارە کە بەشی ھەرە زۆری لە لایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە دابین دەکرێت.
ڕوبەیعی ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم وتی: ئەم پرۆژەیە بە بێ ئەوەی کە قازانجی ئابووریی ھەبێت خەرجێکی زۆریش بە سەر عێراق دا دەسەپێنێ.
یاریدەری چوارچێوەی ھەماھەنگی جەختی لەوەش کردەوە کە، تێپەڕینی بۆریی نەوت لەو ناوچەگەلەی کە تیرۆریستان تیای دا چالاکن، لەگەڵ مەترسیی ھێرش و تەقاندنەوەدا بەرەوڕوی دەکاتەوە.
کۆتلە سیاسیەکان وشدارییان داوە کە ئامانجی ئەم گەڵاڵەیە ڕادەست کردنی نەوت بە ئیسرائیلەو لەگەڵ گرفتی جۆربەجۆردا بەرەوڕووە کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بە دابین کردنی تێچووەکەی بکرێت.