نیسان 26, 2022 10:12 Asia/Tehran
  • کەوتنی دوو ڕۆکێت لە نزیکی بنکەی «ئەلتاجی»ی عێراق

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی کەوتنی دوو ڕۆکێت لە لە نزیکی بنکەی «ئەلتاجی» لە ٢٧ کیلۆمەتریی بەغدای پێتەختی عێراقیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، سەرچاوەیەکی ئاسایشتی ڕایگەیاند: ئێو.ارەی ڕۆژی دووشەممە دوو گولەی ڕۆکێت کێمپێکی سەربازیی لە باکووری پێتەختی عێراق کردووەتە ئامانج. ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دوو ڕۆکێتە ھاوێژراوەکە لە گەڕەکی «ڕەشیدیە» لە بەغداو لە نزیکی بنکەی سەربازیی «تاجی»لە باکووری بەغدا دەکەوتووون.

بەغداو واشێنگتۆن لە ٢٦ ژوئیەی ڕابردوو لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە کە لەشکریانی ئەمریکی ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە واتە ٢٠٣٣ عێراق چۆڵ کەن و بەس ژمارەیەکی کەمی ھێزەکانی ئەمریکی بۆ ڕاوێژو مەشق پێکردن بە ھێزەکانی عێراق بمێننەوە.

سەرباری چەند خولی ستراتژیی دانوستان لە نێوان بەغداو واشێنگتۆن بۆ کۆتایی ھێنان بە ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق، کەچی ئەمریکا ھێشتا وێڕای پێشێلکردنی ئەم پەسەند کراوەیە لە خاکی عێراق دا ماوەتەوە.

سەرپەیڤ