نیسان 26, 2022 10:47 Asia/Tehran
  • کوژڕانی دوو تیرۆریست لە عێراق دا ڕاگەیەندرا

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق کوژرانی دو تیرۆریست،قۆڵبەستکرانی شەش تیرۆریستی دیکەشی لە ڕۆژئاوای عێراق راگه‌یاند.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق،جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ ئۆپراسیۆنه‌کانیاندا له‌چوارچێوه‌ی ئیراده‌ی پۆڵاین دوو تیرۆریست کوژراون و شه‌شی دیکه‌ش له‌ رۆژئاوای عێراق ده‌ستگیرکراون. 

فه‌ریقی روکنی یه‌که‌م «عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری» جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کان رایگه‌یاند: له‌میانه‌ی ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئیراده‌ی پۆڵاین له‌ رۆژئاوای عێراق،  دوو تیرۆریست کوژراون و شه‌ش تیرۆریستی دیکه‌ش بریندارکراون، ده‌ستیش به‌سه‌ر شعازده‌ بۆمبی چێندراو گیراوه‌. 

وتیشی: سێ جار دابه‌زینی ئاسمانی بۆسه‌ر مۆڵگه‌کانی چه‌کدارانی داعش ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ست به‌سه‌ر پێنج خانوی بۆمبربڕێژکراو گیراوه‌، هه‌روه‌ها دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویش ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خاپورکردنی دو تونێل که‌ چه‌کدارانی داعش بۆ هاتوچۆکردن به‌کاریان هێناوه‌.

جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، ئۆپراسیۆنه‌کانیان به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ته‌واوی جموجۆڵه‌کانی چه‌کدارانی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.

سەرپەیڤ