May 03, 2022 16:17 Asia/Tehran
  • پێکدادانی قورسی سوپای عێراق لەگەڵ پەکەکە لە شنگال دا

ھێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە لە شنگالی باکووری عێراق پێکەوە تێکھەڵچوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، ناوچەی شنگال لە دوێنێوە پێکدادانی توندی نێوان لەشکریانی سوپای عێراق و چەکدارانی یەکینەکانى بەرخۆدانى شنگال (یەبەشە) بە خۆیەوە دەبینێ و ھەزاران کەس لەم ناوچەیە ھەڵوەداو ئاوارە بوونە.

سوپای عێراق لەگەڵ پەرەسەندنی شاڵاوەکانی تورکیا، داوای لە چەکدارانی یەکینەکانى بەرخۆدانى شنگال (یەبەشە) کردبوو کە ناوچەی شنگال چۆڵ کەن کە ئەمەش نەیارەتیی ئەم گروپەی لێ کەوتەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە، لە پاش ئەوە پێکدادانێکی قورس لە نێوان ھەردووک لادا ڕووی داو ھێزەکانی سوپاش دەستیان کرد بە پێچانەوەی بازگەکانی سەربەو چەکدارانەی (یەبەشە).

دوای پێکدادانەکان چەکدارانی یەکینەکانى بەرخۆدانى شنگال (یەبەشە) بە جوڵانەوە بەرەو ناوچەکانی باکووری تری عێراق جێگایان گۆڕیوەو لە لایەکی دیکەوە بە پێی ڕاگەیاندنی جکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پاش ئەو تێکھەڵچوونانە زیاتر لە سێ ھەزار کەس لە شنگال ھەڵاتوون.

سەرپەیڤ