شاندێکی باڵای سوپای عێراق گەییشتە شنگال
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سوپاسالار و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شمانی عێراق گه‌یشتنه شنگال بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچەو بنکانەی که دوای رۆژێک پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌به‌شه، دەستیان بەسەردا گرتوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەماڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وای بڵاو کرده‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتیی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان «عەبدولئەمیر شەمەری» و فەرماندەی ئەرکانی سوپا گه‌یشته شنگال به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراق که چه‌ند رۆژێکه به‌ره‌و قه‌زاکه پێشڕه‌وییان پێکراوه.
سه‌ردانی شانده باڵاکه‌ی سوپای عێراق له‌کاتێکدایه له‌ماوه‌ی دوو حەوته‌ی رابردودا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای عێراق و یەبەشە لە شنگال سەری ھەڵداوە.
یه‌کی ئه‌م مانگه، پێکدادان لەنێوان سوپاى عێراق و چەکدارانى یەکینەکانى بەرخۆدانى شنگال (یەبەشە) لە قەزاى شنگال روی دا، دوێنێش جارێکی دیکه پێکدادانەکان سەریان هەڵدایەوە، سوپاى عێراق ده‌ڵێت، لە پێکدادانه‌که‌ی دوێنێدا سه‌ربازێک کوژراوه که خه‌ڵکی شنگاله.دوێنێش شێخ عەلی شێخ ئیلیاس، بابەشێخی ئێزدییان له‌باره‌ی روداوه‌کانی شنگاله‌وه په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی هه‌ردو حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد و رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه‌کان زمانی دیالۆگ به‌کاربهێنن بۆئه‌وه‌ی کۆتایی به ململانێی چه‌کداری بهێنن.