ئۆپراسیۆنی تەقاندنەوەی سوپای عێراق و لەنێوچوونی نۆ داعشی
بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق ڕایگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێکی تەقاندنەوە لە نێو تونێلێک لە «کەرکوک» ٩ تیرۆریستی داعشیی لەنێو برد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لە میانەی ئۆپراسیۆنێکی ئاسایشتیی وردو بە تەفەڕنجێکی باڵاوە، یەکەکانی تیپی سەوادەی ٥١ی لەشکری ١٤ی سوپا لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک توانییان تونێلێکی شوێنی خۆحەشاردانی داعشییەکان لە چیاکانی «گڕاو» بە سەر ٩ تیرۆریستی داعشی دا بڕوخێنن و لەنێویان بەرن.
لە بەیاننامەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە، ھێزەکانی ئاسایشت توانیویانە لەم ئۆپراسیۆنەدا شوناسی چەند داعشی لەوانە تیرۆریستێکی تناسراو بە «ئەبو عومەر» و داعشییەکی دیکەش بە ناسناوی «ئەبو سەفیە» بناسنەوە.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم تیرۆریستانە لە ھێرشی سەر تیپی ٩٦ی لەشکری ١٤ لە مانگی ئاپریلی ڕابردووش دا دەستیان ھەبووە.