May 18, 2022 21:43 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان: بەردەوامیی چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق دا ڕق و توڕەیی خەڵک زیاتر دەکات

نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق پێی داگرت: بە بەردەوام کرانی چەقبەستوویی سیاسی لەم وڵاتەدا ھەرکات لەوانەیە توڕەیی خەڵک لە بەرزەفت دەرچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی شەفەق نیوز ، «جنین ھنیس پلاسخارت» نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق وتی: ئێستاکە کاتی ئەوە گەییشتووە کە خواستی جەماوەری عێراق لە بارەی دابین کردنی خزمەتگوزاری، کۆتایی ھاتنی گەندەڵی و وەدی ھاتنی چاکسازی و کۆنترۆڵی لایەنە چەکدارەکان جێبەجێ بکرێت.

نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕۆکێت و موشەکەکان بابەتێکی جێی نیگەرانی و مەترسیدارن، پێی داگرت: عێراق پێی خۆش نییە ببێتە جێگە ڕمبازێنی ناوچەکە کە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە سەروەری و دەستەڵاتی پێشێل کەن.

پلاسخارت وتیشی: ڕێگا ھەیە بۆ وتووێژی نێوان ھەولێرو بەغدا.

سەرپەیڤ