May 19, 2022 09:22 Asia/Tehran
  • عێراق بە شێوەیەکی فەرمیانە دژی تورکیا لە ئەنجومەنی ئاسایشت سکاڵای دەربڕی

نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان سکاڵای فەرمیی خۆی دژی تورکیا بردە لای ئەنجومەنی ئاسایشت و داوای لە تەواوی ھێزەکانی تورکیا کرد کە لە عێراق بکشێنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ڕووداو، «موحەممەد حسەین بەحرولعلوم» نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت وتی: لە ئێستا بەو لاوە ئیدی ھێرشەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ناتوانێ بیانوویەک بێت بۆ مانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق.

نوێنەری عێراق لە ڕێکحراوەی نەتەوەکان وێڕای ڕێزنان لە ئەنجومەنی ئاسایشت لە بەر ھاوپشتی و داکۆکی کردنی بەردەوام  لە عێراق لە بەرامبەر مەترسیی تیرۆریزم، وتیشی: ھێزەکانی عێراق ئاپریل ھێزشێکی بەربڵاویان بۆ پێ و شوێنگرتنی تاقمە تیرۆریستییەکان دەست پێ کرد.

«موحەممەد حسەین بەحرولعلوم» لە سەر پابەند بوونی عێراق بە ھاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، خەباتی دژی تیرۆریزم و کەڵک وەرنەگرتن لە سەرزەوینی وڵاتەکەی بۆ تۆڵەسەندنەوەو وەدی ھێنانی ئامانجگەلی سیاسی بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم پێی داگرت.

سەرپەیڤ