May 20, 2022 16:59 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە عێراق : پیرۆزایەتی و زانایانی ئایینی ھێڵی سوورن

باڵوێزی تازەی ئێران لە عێراق پیرۆزایەتی و زانایانی ئایینی بە ھێڵی سووری تاران و بەغدا زانی لە ئاراستەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیاندا.

«موحەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی تازەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە توییتێردا نووسی: ئەوەی سنووری پیرۆزایەتی و زانایانی ئایینی ببەزێنێ، موسڵمان نییە، قەت ماوەی ئەوە نادرێت سوکایەتی بەو زانا ئایینییانە بکرێت کە بەردەوام ئوممەتی ئیسلامی و ئەم ئایینە پیۆزەیان پاراستووە.

«ئالی سادق» ھەروەھا وشەکانی زانایانی ئایینی، ھێڵی سوور، ئێران و عێراقی کرد بە ھەشتاک.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا» «موحەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی تازەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕۆژی سێ شەممە لە گەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە بنکەی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەی دراوسێ دیداری کردو نامەی مانەوەی پێشکەش کرد.

باڵوێزی تازەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ھەروەھا چاوی بە ھەریەک لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و «فۆئاد حسەین» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتەش کەوت و وتووێژی لەگەڵ دا کردن.

سەرپەیڤ