May 20, 2022 17:17 Asia/Tehran
  • کۆچکردنی خەڵک لە گوندەکانی عێراقەوە بەرەو شارەکان لە بەر ویشکەساڵی

«حەسەن نەسیف» سەرۆکی یەکێتیی ئەنجومەکانی جوتیارانی عێراق لە بارەی پەرەسەندنی کۆچی خەڵک لە گوندەکانەوە بەرەو شارەکان لە بەر نەبوونی ئاوو ویشکەساڵی وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا، «حەسەن نەسیف» سەرۆکی یەکێتیی ئەنجومەکانی جوتیارانی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، زۆرێک لە جوتیاران لە بەر قەیرانی ئاوو بە بیاوان بوونی ناوچەکانیان، زەوی و زارو کێڵگەکانی خۆیانیان بەرەڵڵا کردووە کە دیارە ئەمەش دەبێتە ھۆی زیان کەوتنێکی زۆر لە کێڵگەو مەزراکان و بە ئاشکرا ڕەنگ دانەوەی لە بەشی کشت و کاڵ دا دەبیندرێت.

ئەمەو لە لایەکی ترەوە، «حەمید ئەلنایف» وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی کشت و کاڵی عێراقیش وتوویەتی: وەزارەتخانەکەیان پێشنیاری کێڵانی پێنج  ملوێن دۆنم زەویی لەم وەرزەدا کرد بوو، بەڵام  وەزارەتی سەرچاوەئاوییەکان لە بەر کەم بوونی ئاوی پێویست بۆ ئەم ناوچانە لە گەڵاڵەکە کشایەوەو داوای لێبوردنی کرد.

«ئەلنایف» وتیشی: ئەم بابەتە بووەتە ھۆی کەم بوونەوەی ڕادەی کێڵگەکان بۆ لەسەدا ٥٠و ئاستی بەروبووش لە چاو ساڵی ڕابردوو  ھەر بەم ڕادەیە دابەزیوە.

سەرپەیڤ