May 24, 2022 10:36 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: قەیرانی سیاسیی عێراق، بەرھەمی دەرەنجامی ناھاوسەنگیی ھەڵبژاردنە

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وتی: قەیرانی سیاسیی ئەم وڵاتە بەرھەمی دەرەنجامی ناھاوسەنگیی ھەڵبژاردنی ئەم دواییەی عێراقە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق شەوی یەکشەممە لە سەردانەکەی بۆ ئۆردۆن چاوی با «عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆن کەوت و لە سەر پێویستیی پشتبەستن بە دیالۆگ وەکو باشترین ڕێگا بۆ چارەسەریی قەیرانەکان و ھەروەھا گرینگیی دامەزرانی سەقام و ئاشتی لە وڵاتانی ناوچەکە بە قازانجی گەلان، پێی داگرت.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، قەیرانی ئێستای عێراق ھەروەکو قەیرانەکانی ڕابردوو ئەگەر ویستێکی بەبڕشتانە بۆ چارەسەر کردنی و ئەوبەرایەتی دان بە بەرژەوەندیی نیشتیمانی و فەرز کردنی بە سەر بەرژەوەندیی حیزبایەتی و تاکەکەسی لە ئاردا بێت، چارەسەر دەکرێت.

«عەممار حەکیم» لە سەر داکۆکیی خۆی لە گەڵاڵەکانی ھاوکاریی دوولایەنەی نێوان بەغداو ئەمان بە تایبەت پرۆژەی زێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوت لە بەسرەوە بۆ عەقەبەی ئۆردۆن و پرۆژەی دامەزراندنی شارۆچکەی پیشەسازی لە سنوورەکانی نێوان دوو وڵاتیش، پێی داگرت.

«عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆنیش ھەر لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئۆردۆن لە تەنیشتی عێراق و نەتەوەکەی دایە، لە سەر ڕۆڵی تەوەرەیی عێراق لە ھێزمەند کردنی ئاسایشت و سەقامی ناوچەکە پێی داگرت.

سەرپەیڤ