May 24, 2022 19:22 Asia/Tehran
  • دیداری باڵوێزی ئێران لەگەڵ وەزیری وزەی عێراق

باڵوێزی ئێران لە عێراق چاوی بە وەزیری وزەی ئەم وڵاتە کەوت و سەبارەت بە ھاوکارییە دوو قۆڵییەکان پێکەوە ڕاوێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «موحەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ «ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل» وەزیری نەوتی ئەم وڵاتەش دیداری کردو لە باری دوایین ڕەوشتی ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری نەوت و گاز وتووێژیان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھەردووک لا ڕەزامەندیی خۆیانیان لەگەڵ پێکھاتنی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکاریەکان ڕاگەیاندو بڕیار درا لە دانیشتنەکانی داھاتووی ئەم لێژنەیە، بابەتگەلێکی وەک بیرە نەوتە ھاوبەشەکان باس بکرێت و لەم پەیوەندییەدا وتووێژ بکرێت و بڕیار بدرێت.

نوێنەری وەزیری نەوتی ئێران بۆ کاروباری عێراقیش لە دیدارەکەی باڵوێزی ئێران لەگەڵ وەزیری وزەی عێراق ئامادەی دانیشتنەکە بوو.

سەرپەیڤ