May 29, 2022 15:27 Asia/Tehran
  • په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کانى تورکیا داواى کۆبونه‌وه‌ له‌ کازمى ده‌کات

ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند" داوامان له‌ مسته‌فا کازمى کردووه‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌ش بکه‌ین بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ به‌رده‌وامه‌کانى سوپاى تورکیا له‌ناو خاکى عێراق بریار بدرێت و داگیرکراییه‌کان رابگیرێت".

 

ئه‌حمه‌د موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى، له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند که‌ سوپاى تورکیا به‌قوڵایى 50 کیلۆمه‌تر هاتۆته‌ ناو قوڵایى خاکى عێراقه‌وه‌و ئه‌وه‌ش پێشێلکاریى و داگیرکاری ئاشکرایه‌ که‌ چه‌ندین بنکه‌ى سه‌ربازى جێگیر کردووه‌.

موسه‌وى راشیگه‌یاند که‌ بوونى سه‌ربازیى تورکیا له‌ناو خاکى عێراق ره‌تکراوه‌یه‌ و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یانه‌وێت کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى به‌رگریى و فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌کان گرێ بده‌ن و تێیدا میکانیزمێکى هاوبه‌ش بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و داگیرکارییه‌ى تورکیا ده‌ستنیشان بکه‌ن.

سەرپەیڤ