دیداری نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەگەڵ بەرھەم ساڵح و ھادی عامری
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408431-دیداری_نوێنەری_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_لەگەڵ_بەرھەم_ساڵح_و_ھادی_عامری
نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق بە شێوەیەکی جیاجیا لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق دیداری کردو سەبارەت بە ڕێگاکانی دەربازبوون لەم قەیرانە سیاسییەی ئێستای وڵات بیروڕای لەگەڵ دا گۆڕینەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2022 06:46 Asia/Tehran
  • دیداری نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەگەڵ بەرھەم ساڵح و ھادی عامری

نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق بە شێوەیەکی جیاجیا لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق دیداری کردو سەبارەت بە ڕێگاکانی دەربازبوون لەم قەیرانە سیاسییەی ئێستای وڵات بیروڕای لەگەڵ دا گۆڕینەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و «جنین پلاسخارت» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق لە دیدارەکەدا لە بەغدا جەختیان کردەوە لە سەر گرینگایەتیی دەربازبوون لە قەیرانی سیاسیی عێراق و بە ھەند گرتنی ئەو گرفتە گەورانەی کە عێراق توشیاری بووە.

«بەرھەم ساڵح» و «پلاسخارت» ھەروەھا خەباتی دژی تیرۆریزم و پاراستنی ئاسایشتی غێراقی بە پێویست زانی.

«ھادی عامری» ڕێبەری ھاوپەیمانیی «فەتح»ی عێراقیش لە دیدار لەگەڵ «جنین پبلسخارت» وتی: کۆتایی چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق و پێکھاتنی دەوڵەتی تازە لەو پێویستییانەی ئێستای عێراقە.

وتیشی: چوارچێوەی ھەماھەنگی لایەنگری دەستپێشخەرییەکەی نوێنەرانی سەربەخۆیە، چونکو ڕوانگەکانیان لێک نزیکە.