حوزه‌یران 02, 2022 18:37 Asia/Tehran
  • هادی عامری لە دیداری پلاسخارت : پێویسته‌ کۆتایی به‌ چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق بهێندرێت

سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح‌ له‌دیدارێک دا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ عێراق رایگه‌یاند: پێویسته‌ کۆتایی به‌ چەقبەستوویی سیاسی بهێندرێت و حکومه‌تی نوێ پێکبهێندرێت که‌ بتوانێت له‌ئاست به‌رپرسیارێتیه‌کان بێت.

 

به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،نووسینگه‌ی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێک دا بڵاویکرده‌وه‌، هادی عامری پێشوازی له‌ جینین پلاسخارت کرد و له‌دیدارێک دا تاوتوێی دۆخی سیاسی به‌گشتی و دوایین پێشهاته‌کانی گۆڕه‌پانی ناوخۆیی وڵاتیان به‌تایبه‌ت کرد.

هادی عامری له‌دیداره‌که‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر له‌ کۆتاییهێنان به‌ چەقبەستوویی سیاسیی و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ئێستا کردوه‌ته‌وه‌، وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوی عێراق، پشتگیریی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌کانی بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی لایه‌نه‌ سه‌ربه‌خۆکان دوپاتکرده‌وه‌، که‌ دیدگای لێکنزیکبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردو لایه‌ن له‌خۆده‌گرێت.

هادی عامری ڕونیکرده‌وه‌، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌رگای کراوه‌یه‌ بۆ هه‌مو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆچونه‌کانیان له‌یه‌کتر نزیک بکه‌نه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ خاڵێکی لێکنزیکبونه‌وه‌ و لێکتێگه‌یشتن له‌ پێناو کۆتاییهێنان به‌ چەقبەستوویی سیاسی و پێکهێنانی حکومه‌تێک که‌ بتوانێت به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان به‌ هاوڵاتیان له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

سەرپەیڤ