بە سەردانێکی رانەگێندراو ، وەزیرانی دەرەوەی ئەردەن و میسر گەیشتنە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408515-بە_سەردانێکی_رانەگێندراو_وەزیرانی_دەرەوەی_ئەردەن_و_میسر_گەیشتنە_بەغدا
ئه‌مڕۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی میسر و ئوردن له‌ سه‌ردانێکی له‌ناکاو و به‌فه‌رمی، گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌غدا و له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێن له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا پێشوازیی کران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2022 17:14 Asia/Tehran
  • بە سەردانێکی رانەگێندراو ، وەزیرانی دەرەوەی ئەردەن و میسر گەیشتنە بەغدا

ئه‌مڕۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی میسر و ئوردن له‌ سه‌ردانێکی له‌ناکاو و به‌فه‌رمی، گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌غدا و له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێن له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا پێشوازیی کران.

 

پێگه‌ی ئیلاف ئه‌مڕۆ دووشه‌مە راگەیاند ، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر سامح شوکری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، له‌ڕێی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداوه‌، گه‌یشتنه‌ به‌غدا و له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێن پێشوازیی کران، بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌زیره‌کان چاویان به‌ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی عێراق بکه‌وێت.

گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌حمه‌د سه‌حاف رایگه‌یاندووه‌، له‌و سه‌ردانه‌یان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئوردن، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق کۆ ده‌بنه‌وه‌ و پرسه‌ هه‌نووکه‌ییه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان تاوتوێ ده‌که‌ن.

دواتریش ئه‌وه‌ی گوتووه‌ که‌ بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌یان سامح شوکری و ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، چاویان به‌ سه‌رۆکی کۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک وه‌زیران مسته‌فا کازمی و سه‌رۆکی په‌رله‌مان محه‌مه‌د حه‌لبووسی بکه‌وێت.