پێداگرتن لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراق
باڵوێزی ئێران لە بەغداو وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لە سەر پەرە سەندنی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، «موحەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و «شەھاب ئەحمەد کازم» وەزیری پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە لە دانیشتنێک دا بەستێنی پەرە پێ دانی پەیوەندی و ڕێگاکانی ھاوکاریی تاران و بەغدایان لێک دایەوەو جەختیان کرد لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان.
ھەر لە دیدارەکەدا ھەردووک لا سەبارەت بە ھاوکارییەکانی ئێران و عێراق لە بواری پەیوەندی و بەدالەو ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ئەم بەشانە وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.
ھێزمەند کردنی ھاوکاریی دوو وڵات لە بواری ڕاپەڕاندنی پرۆژە ھاوبەشەکانی بەدالە، گۆڕینەوەی ھاوبەشی کەل و پەلی پۆستی و چۆنیەتی پێکھێنانی ئاسانکاریی پێویستی زیارەتکارانی ئێرانی بەشداری ڕێپێوانی ئەربەعینی حسەینی بە مەبەستی دەست ڕاگەییشتنی باشتر بە خزمەتگوزاریی پەیوەندی گرتن، لەو بابەتە گرینگانەی دیکە بوون کە لە دیدارەکەدا باسی کرا.
باڵوێزی ئێران لە عێراق ھەروەھا بەشداریی وریشەی پسپۆڕی کزد کە لە سەر ئەرکی بانکی ناوەندیی عێراق لە شوێنی «دارولزیافە»ی کۆڕی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەژێر سەردێڕی « گۆڕانی کەش و ھەوا، نەھێشتنی بیاوان و ئاسایشتی نیشتیمانی بەرپا کرا.
لەم وریشەیەدا لە بارەی دوایین ڕەوشتی گرفتی کەش و ھەواو خۆڵبارین، ڕێکارەکان و پرۆژە پێش بینی کراوەکان بۆ بەرنگار بوونی ئەم ئاڵنگارییانە، تاوتوێ کرا.