حوزه‌یران 23, 2022 06:47 Asia/Tehran
  • هێرشی به رۆکێت بۆ سەر بنکەی تورکیا لە باکووری عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باس لەوە دەکەن کە بنکەیەکی تورکیا لە باکووری عێراق بە موشەک پەلاماری کراوەتەسەر .

 

ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی رووداو بڵاویکرده‌وه‌ که‌ بنکه‌یه‌کی تورکیا له‌ ناوچه‌ی بامه‌ڕنی شاری ئامێدی له‌ پارێزگای دھۆک  به‌ موشەک لێی دراوه‌.

رۆداو لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە بڵاویکردەوە، موشەکەکە بەر یەکێک لە کەمپەکانی دەوروبەری بنکەکە کەوتووە و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ھەروەھا ھەندێ لە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشێکی موشەکی بۆ سەر دامەزراوە گازیەکانی داناغاز چەند کەسێک بریندار بوون.

تورکیا لە مێژە بە ئیدیعای سەرکوتکردنی (پەکەکە)، یەکپارچەیی خاکی عێراق پێشێل دەکات. 

 ئەو وڵاتە لە ساڵانی رابردووەوە بە بیانووی شەڕی پەکەکە لە باکوری عێراق دەستی بە چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی کردووە.

سەرپەیڤ