ته‌مووز 02, 2022 07:16 Asia/Tehran
  • قەسابی تاوانەکەی سپایکەری عێراق کەوتە داوی حەشدی شەعبی

 حەشدی شەعبی تاوانباری سەرەکیی کارەساتی سەربازگەی سپایکەری دەستگیرکرد.

 

تاوانی سپایکەر لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ بە یەکێک لە ترسناکترین دیمەنەکانی بوونی داعش لە عێراق دادەنرێت.

لەم رووداوەدا کە لە 12 تا 15ی حوزەیرانی 2014 بەردەوام بوو، بەشێک لە خوێندکارانی کۆلێژی سەربازی "سپایکەر" توانیان هەڵبێن و هەزار و 700 لەو خوێندکارە سەربازییانەی لەلایەن داعشەوە دەستگیرکراون ، بە کۆمەڵ کوژران .

تا ئێستا تەرمی زۆرێک لەو قوربانیانە نەدۆزراونەتەوە و جار جاریش چەند تەرمێک لە ڕووباری دیجلە دەدۆزرێتەوە کە پەیوەندی بە ڕووداوەکەی سپایکەرەوە هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەغدا الیوم هەینی، زیاتر لە هەشت ساڵ بەسەر تاوانە ترسناکەی سپایکەری عێراقدا تێدەپەڕێت، بەشی ئاسایشی گشتی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەک دا دەستگیرکردنی کەسێکی بەناوی "زەرغام ئەبوحەیدەر" راگەیاند کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لەم تاوانەدا. 

لە بەیاننامەکەی حەشدی شەعبیدا، ئەبو حەیدەر لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەدانا کە ٦٠٠ قوربانی تاوانەکەی سپایکەر کوشتووە و هێشتا ڤیدیۆی تاوانەکەی سپایکەر لە مۆبایلەکەی دا هەبوو، کە سەلماندی ئەبو حەیدەردەستی لە کوشتارەکەدا هەبووە.

 

سەرپەیڤ