ته‌مووز 02, 2022 19:54 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی ئاسایشیی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق بۆ ڕاوەدونانی تیرۆریستان

ناوەندی میدیایی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق باسی هەڵمەتی ئاسایشیی هێزەکانی ئەم رێکخراوەیە دەکات بۆ ڕاوەدۆنانی تیرۆریستان لە پارێزگەی دیالە .

 

ناوەندی میدیایی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند ، هیزێک لە تیپی ٢٣ی حەشدی شەعبی عێراق ڕۆژی شەممە هەڵمەتی ئاسایشیی بۆ پشکنینی گوندوباخەکان لە گردوپەڕی ناوچەی خانەقین لە پارێزگەی دیالەی عێرا ق ئەنجامدا.

بەشیر ئەلعەنبەکی فەرماندەی تیپی ٢٣ی حەشدی شەعبی وتی: مەبەست لەم هەڵمەتە ، ڕاوەدونان ودەسگیر کردنی ئەندامانی ترۆریستیی داعشە. هێزە ئاسایشیەکانی عێراق هەمووکات بۆ دڵنیا بوون لە سەرهەڵنەدانەوەی هەمدیسانی داعش وئەندامانی هەڵاتووی ، درێژە ئەدەن بە گەڕان، پاکتاوکردن و ڕاوەدۆنانی پاشماوەکانی داعش لە سەرانسەری وڵات. 

سەرپەیڤ