کازمی:ھەڵوێستی عێراق لە ھەمبەر پرسی فەلەستین نەگۆڕە
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین جەختی کرد لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕی بەغدا لەھەمبەر کێشەی فەلەستین و نەتەوەکەی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مستەفا کازمی لەم وتووێژەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر قوڵایی پەیوەندیی مێژوویی و کۆمەڵایەتیی عێراق لەگەڵ فەلەستین، گەییشتنی جەژنی قوربانی پیرۆزی لە فەلەستینییەکان پیرۆزکردو پەیوەندیی مێژوویی و کۆمەڵایەتیی ھەردووک نەتەوەکەی بە ھۆکاری یەکانگیر بوونی دوو گەلی دۆست و برا» زانی.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەرھەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لە ھەمبەر کێشەی فەلەستین پێی داگرت و بۆ عێراقییەکان و فەلەستینییەکان و نەتەوەکانی دیکەی ناوچەکە ئاواتی پاوەجێیی و خۆشگوزەرانیی خواست.
لە تازەترین گۆڕانکاریی پەیوەست بە داکۆکیی عێراق لە مافی فەلەستینییەکان و قودس، ڕۆژی ٢٦ی مای بە ئامادە بوونی ٢٧٥ نوێنەر لع تێکڕای ٣٢٩ نوێنەری پەرلەمان، یاسای بە تاوان زانینی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە پەرلەمانی عێراق تێ پەڕێندرا.