ته‌مووز 13, 2022 21:14 Asia/Tehran
  • وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق خوازیاری بانگ کرانی باڵوێزی تورکیا بوو

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە وتەکانی ئەم دواییەی باڵوێزی تورکیا لە بەغدا بۆ گرفتی کەم ئاوی، داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد ھەتا بانگی کات و ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی دەوڵەتی عێراقی پێ ڕابگەیەنێت.

«عەلیڕەزا گونەی» باڵوێزی تورکیا لە بەغدا ڕۆژی سێ شەممە لە ھەڵوێستێکی چەواشەکارانەدا عێراقی بە بەرپرسی ویشکەساڵییەکانی ئەم دواییە ناساندو وتی: ئاو لە عێراق دا بە تەواوی بە فێڕۆ دەچێ و دەبێ بۆ کەم کردنەوەی ڕادەی بەفێڕۆچوونی ئاو خێرا تەگبیرێک بکرێت.

«گۆنەی » ھەروەھا بانگەشەی ئەوەشی کرد کە تورکیا ڕەوتی چۆمەکانی نەگۆڕیوە و ئاوی لە عێراق نەبڕیوە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «مەھدی ڕەشید حەمدانی» وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقیش ڕۆژی چوارشەممە وتەکانی باڵوێزی تورکیای لە ئاراستەی چەواشەکردنی بیروڕای گشتی و ھەڕەشە کردن لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی لێک دایەوەو وتی: تورکیا مافی سەرپەرشتیاریی عێراقی پێ نەدراوەو دەبێ بەشاوی دادگەرانەو ویژدانمەندی ئەم وڵاتە بە گوێرەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دابین بکات و خۆی لە قەرەی دەستوەردان لە سیاسەتی ئاویی عێراق نەدات.

 

سەرپەیڤ