ته‌مووز 21, 2022 08:42 Asia/Tehran
  • مستەفا کازمی: ئه‌م هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ ئەوە ده‌سه‌لمێنێت که‌تورکیا داواکارییه‌ بەردەوامەکانی عێراقی بە ھەند نەگرتووە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تۆپبارانەک ڕۆژی ڕابردووی تورکیا لەناوچەی زاحۆ ڕایگەیاند: ئه‌م هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ ئەوە ده‌سه‌لمێنێت که‌تورکیا داواکارییه‌ بەردەوامەکانی عێراقی بەھەند نەگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێکدا له‌باره‌ی بۆردومانه‌که‌ی سنوری قه‌زای زاخۆ رایگه‌یاند: تورکیا بە ئاشکرا پێشێلکاریی سه‌روه‌ریی خاکی عێراقی کردووه‌، عێراقیش  مافی تەواوی خۆیەتی وەڵامی هێرشەکانی تورکیا بداتەوەو هه‌مو رێوشوێنێکی پێویستیش بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانمان ده‌گرینه‌بەر.

«مسته‌فا کازمی» له‌په‌یامەکەی دا ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی تورکیا به‌ بوردوان کردنی هاوینه‌هه‌واری گه‌شتیاری له‌ پارێزگای دهۆک له‌ هه‌رێمی کوردستان، جارێکی دیکه‌ پێشێلکارییه‌کی ڕاشکاوانه‌ و ئاشکرای سه‌روه‌ریی عێراق و ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیانی عێراقیان ئه‌نجام دا، به‌ ھێرشی تۆپخانه‌کانیان بوونه‌ هۆی شه‌هید و برینداربوونی چه‌ندین که‌س کە له‌نێویاندا ژن و منداڵیش بەدی دەکرێن.

وتیشی: ئه‌م هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ ئەوە دەسه‌لمێنێت که‌ لایه‌نی تورکیا داواکارییه‌ بەردەوامەکانی عێراقی  بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییه‌ سه‌ربازییه‌کانی لە خاکی عێراق و کوشت و بڕی عێراقییەکان بە ھەند نەگرتووە. بەڵام دیارە عێراق  وه‌ک چۆن بنه‌ماکانی دراوسێیه‌تی باش به‌رز ده‌نرخێنێت و پابه‌ندی ده‌بێت، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک به‌کارهێنانی خاکه‌که‌ی له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێکه‌وه‌ بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر دراوسێکانی ره‌ت ده‌کاته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌مو پاساوێکی ئه‌منی بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌سه‌ر گیانی هاوڵاتییانی عێراق ره‌ت ده‌کاته‌وه‌. 

«مسته‌فا کازمی» ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، عێراق مافی ته‌واوی خۆیه‌تی وه‌ڵامی ئه‌م هێرشانه‌ بداته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌مو ڕێوشوێنێکی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و دیارە هه‌موو لێکه‌وته‌کانیش ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی لایه‌نی ده‌ستدرێژکار.

پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سوپای تورکیا تۆپبارانی سنوری سەیرانگای «پەرەخی» لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد و به‌هۆیه‌وه‌ هەشت کەس مردن و 26 کەسیش برینداربوون کە ژن و منداڵیشیان تیادایە.

سەرپەیڤ