ته‌مووز 31, 2022 10:11 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کۆمکاری عەرەبی بەرامبەر بە گۆڕانکاریەکانی عێراق

دوابەدوای رووداوەکانی بەغدا، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی داوای لە هەموو هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد بەخێرایی کار بکەن بۆ راگرتنی گرژییەکانی ئەم وڵاتە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "جەمال ڕوشدی"، وتەبێژی سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، گوتی: "ئەحمەد ئەبولغەیت"، سکرتێری گشتیی ئەم کۆمکارە، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ قەیرانی ئێستای عێراق دەکات و داوا لە سەرانی ئەم وڵاتە دەکات کە بەرپرسیارەتی وەرگرن.

لایەنگرانی رەوتی سەدری عێراق لە ناوەندی بەغدا گردبوونەوە و داوایانکرد دانیشتنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجامنەدرێت.

دوێنێ (شەممە) لایەنگرانی رەوتی سەدر بۆ دووەم جار لە ماوەی چوار رۆژدا چوونە ناو ناوچەی سەوز لە ناوەندی بەغدا و لە پەرلەمان دەستیان کرد بە مانگرتن . 

ئه‌م کرده‌وه‌یه‌  رووبەڕووی کاردانه‌وه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان و هاوپه‌یمانان و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بووەوە و جه‌ختیان له‌سه‌ر دوورکه‌وتنه‌وه‌ی گرژی و دیالۆگ کرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌ سیاسییه‌کان.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە عێراقییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە رایانگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار بەڕێوەناچێت و هیچ وادەیەکی دیاریکراویش بۆ ئەو مەبەستە دیارینەکراوە.

سەرپەیڤ