چوارچێوەی هەماهەنگی: بۆ وتووێژی نیشتمانیی پێشوازی لە پلانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین
ئەحمەد ئەلئەسەدی، یەکێک لە بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشوازی لە داواکەی نیچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەرگای چوارچێوە کراوەیە بەڕووی هەموو لایەنەکان دا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەلئەسەدی، سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی«السند الوطنی»، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە تویتێک دا نووسیویەتی: "چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لە بانگهێشتی نیچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆوتووێژی نیشتمانی".
جەختیش لەوە دەکاتەوە کە دەرگاکانی کراوەن بەڕووی هەموواندا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا و بۆ گەیشتن بە چارەسەری ڕاستەقینە پشت بە دەستوور و بەرژەوەندییەکانی میللەتی عێراق دەبەستێت.
دوێنێ یەکشەممە ، نیچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشنیازێکی خستەڕوو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی ئەم وڵاتە، لەو بارەیەوە داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد بێنە شاری هەولێر لە باکوری عێراق و گفتوگۆی کراوە و گشتگیر بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و دەستپێکردنی ڕێککەوتنێک لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە ئەنجام بدەن.