هاوپەیمانیى نەسر: بەبێ دانوستانی نیشتمانیی گشتگیر ھیچ چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق لە ئارادا نییە
سەرکردەیەکى هاوپەیمانیی نەسر بە ناوی لایەنەکەیەوە رایگەیاندووە: بەبێ دانوستانی نیشتمانیی گشتگیر ھیچ چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق لە ئارادا ییە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «ئەحمەد وەندی» سەرکردە لە ھاوپەیمانیی نەسر رایگەیاندووە: ھاوپەیمانییەکەیان داوای گفتوگۆی نیشتمانی لەلایەنە سیاسییەکان دەکات بۆ ئەوەی لەرێی دەستورەوە ئیدارەی قۆناغی داھاتوو بدەن و نەخشە ڕێگەیەکی روون بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە دیاری بکرێت.
ئەو سەرکردەیەی نەسر باسى لەوەشکردوە، بەبێ دانوستانی نیشتمانیی گشتگیر ھیچ چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق نییە، چونگە گفتوگۆ ھەنگاوی یەکەمی چارەسەریی کێشەکانە.
هەروەها جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دوورکەوتنەوەو لێکترازان بۆشایی نێوان لایەنەکان زیاتردەکات، بۆیە پێویستە لایەنەکان لەپێناوی عێراقدا کار بکەن نەک بەرژەوەندیی خۆیان.
وەندی باسى لەوەش کردوە، وەک هاوپەیمانیى نەسر بەردەوام هەوڵی چارەسەرکردنى کێشەکان و لێکنزیک کردنەوەى لایەنەکان دەدەن، رەخنەش لە هەندێ سەرکردەو لایەن دەگرێت کە بەهۆی پێداگری لە خواستەکانیان پڕۆسەى سیاسییان پەک خستووە.