ئاب 11, 2022 08:03 Asia/Tehran
  • دەسگیرکرانی تیرۆریستێکی مەترسیدار لەنەینەوا لەلایەن حەشدی شەعبیەوە

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق تیرۆریستێکی مەترسیداری لەپارێزگەی نەینەوا لەباکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دەسگیرکرد.

بەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری ناوەندی هەواڵگری وزانیاری ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لەپاڕێزگەی نەینەوا ڕایگەیاند: ئەم تیرۆریستە کە بەپێی نێوەڕۆکی ماددەی چواری یاسای دژە تیرۆر گیراوە  سەربەگروپی تیرۆریستیی داعش بووەو لەم گروپە تیرۆریستە موچەی وەرگرتووە وچالاکییە سەربازییەکانیشی لەچوارچێوەی گرووپێک بەناوی " لوائەبوبەکرو" تیپی ئەلزرقاوی" بووە.

هێزە ئاسایشتیەکانی عێراق بۆ دڵنیا بوون لە سەرھەڵنەدانەوەی  داعش وئەندامانی هەڵاتووی، لە سەر پاکتاوکردن وڕاوە دوونانی بەرماوەکانی داعش لەسەرتاسەری وڵات بەردەوامن.

سەرپەیڤ