فەرمانی کازمی بۆ خۆ تێوەنەگلانی سوپاو دامەزراوە سەربازییەکان بە کێشەی سیاسییەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ھێزە ئاسایشتییەکانی وڵاتەکەی قەت بە کێشەی سیاسییەوە تێوە ناگلێن و نەبن بەشێک لەم کێشەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەری «واع»، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا وێڕای ڕاگەیاندنی قەدەغەی تێوەگلانی سوپاو دامەزراوە سەربازییەکان بە کێشەی سیاسییەوە، وتیشی:توندترین سزا بەسەر ئەو هێزە ئاسایشتییانەدا دەسەپێندرێت کە سەرپێچیی رێنماییەکان بکەن.
«کازمی» هەروەها داوای لە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق کرد، خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەر بەیاننامەیەک کە ماکی سیاسیی هەبێت، بەدوور بگرن.
ئەم فەرمانەی کازمی دوای ئەوە دێت کە ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق داوای لە حکومەتی کازمی کرد کە بەرپرسیار بێت لە بەرگریکردن لە شوێنە گشتی و حکومییەکان.
ههڵبژاردنی پێشوهختی پهرلهمانی عێراق له 10ی تشرینی یهکهمی 2021 بهڕێوهبراو ڕهوته سیاسییهکانی ئهم وڵاته تا ئێستا نهیانتوانیوه لەبەر جیاوازیی سیاسی و سهرهڕای تێپهڕاندنی 10 مانگ حکومهتی نوێ پێکبهێنن.