مستەفا کازمی: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌ران قه‌ده‌غه‌یه
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ژماره‌یه‌ک بڕیاری له‌باره‌ی دۆخی ئێستای وڵاتەکەیەوە ده‌رکرد و تیای دا ھەرچەشنە ته‌قه‌کردنێکی له خۆپیشانده‌ران بە قه‌ده‌غه ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێرانەوە لە میدیاکانی عێراق، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، تەقەکردن لە خۆپیشاندەران لەلایەن هەر لایەنێکی ئەمنی، سەربازی، یان چەکدارەوە قەدەغەیەو ھەرھەموویان بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و ئەوەش پێشێلی رێنماییە ئاسایشتییەکان بکات لێپرسینەوەی یاسایی لێ دەکرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پابەندبونی وەزارەتەکان و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان کردوه‌ته‌وه به‌رێنماییه‌کان و کارکردن بەپێی چوارچێوەی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ئه‌رکانه‌ی پێیان سپێردراوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، «مسته‌فا کازمی» فەرمانی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەشی دەرکردووە بۆ ڕووداوەکانی ناوچەی سەوز و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ته‌قانه‌ی به‌رامبه‌ر بهخۆپیشاندهران کراون و ڕاشیگەیاندووە لایه‌نی که‌مته‌رخه‌م لەم بوارەدا دەبێ دیاری بکرێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
سەرکردەی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق داواشی له هاوڵاتیان کرد، پابەندی ڕێنماییە ئەمنییەکان و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بن و له‌ماڵه‌کانیان بمێننه‌وه.
ئەو فەرمانانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی دووشەممە لە خۆپیشاندانەکەی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغدا ١٢ کەس گیانیان لە دەست دا‌و ٢٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.