بەرھەم ساڵح: کۆتایی ھاتنی توندوتیژی بە واتای کۆتایی ھاتنی قەیرانی سیاسی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410882-بەرھەم_ساڵح_کۆتایی_ھاتنی_توندوتیژی_بە_واتای_کۆتایی_ھاتنی_قەیرانی_سیاسی_نییە
سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ کاردانه‌وه‌یەک دا به‌رامبه‌ر بە پێشهاته‌کانی ئه‌م وڵاته‌ دوای دامرکانەوەی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان وتی: کۆتایی هاتنی توندوتیژی به‌ مانای کۆتایی هاتنی قه‌یرانی سیاسی نییه‌ و قه‌یرانێکی قووڵ له‌ سیسته‌می حکومه‌تدا هه‌یه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2022 15:10 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: کۆتایی ھاتنی توندوتیژی بە واتای کۆتایی ھاتنی قەیرانی سیاسی نییە

سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ کاردانه‌وه‌یەک دا به‌رامبه‌ر بە پێشهاته‌کانی ئه‌م وڵاته‌ دوای دامرکانەوەی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان وتی: کۆتایی هاتنی توندوتیژی به‌ مانای کۆتایی هاتنی قه‌یرانی سیاسی نییه‌ و قه‌یرانێکی قووڵ له‌ سیسته‌می حکومه‌تدا هه‌یه‌.

به‌پێی راپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئه‌لنه‌شره‌ی ، «به‌رهه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ وتارێکدا رایگه‌یاند: پێویستمان به‌ چاکسازییەکی بەبڕشتانەیە ھەتا که‌موکوڕیی لە داڕشتی حکومەت دا چاره‌سه‌ر بکات.

لە هەمان کاتدا «بەرهەم ساڵح» هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی «موقتەدا سەدر»ی ڕابەری ڕەوتی سەدریشی لە مەڕ بانگێشتن بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان بەرز نرخاند و وتیشی: هەڵوێستی بەڕێز سەدر لەلایەن عێراقییەکانەوە زۆر بەرز دەنرخێنرێت.

سەرۆک کۆماری عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە کاتی ئەوە هاتووە گفتوگۆیەکی راشکاوانە و جەماوەری لە نێوان هێزە جەماوەریەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات ئەنجام بگرێت، وتیشی: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەر بنەمای لێکتێگەییشتنی نیشتمانی رێگەی دەربازبوونە لەو قەیرانە خنکێنەرەی وڵاتە. جێگای قبوڵ نییە کە عێراق بکرێتە گۆڕەپانی شەڕی کەسانی تر.