ئه‌یلوول 01, 2022 17:51 Asia/Tehran
  • میدیاکان کوژرانی دوو بەرپرسی هێزەکانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدریان لە بەسرە ڕاگەیاند

درەنگانی شەوی رابردوو جارێکی تر دۆخی ئاسایشتیی پارێزگای بەسڕەی عێراق تێکچووەوە و لە ئەنجام دا دوو بەرپرسی هێزەکانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیا عەرەبییەکانەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، جارێکی دیکە دۆخی ئاسایشتیی پارێزگای بەسڕەی عێراق تێکچووەوە و تەقەتفەنگ دەستی پێ کرد. لەم پەیوەندییەدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە لەئێستادا دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە.

وەک باسی دەکرێت پێکدادانەکانی شەوی ڕابردووی بەسرە لەنێوان چەکدارانی «سەرایا سەلام»ی سەربە ڕەوتی سەدر و چەکدارانی «عەسائیبی ئەهلی حەق» روی داوە، دواتر هێزێکی زۆری سوپا بڵاوەی پێ کراوە، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.

لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەی شەوی ڕابردووی بەسرە دوو بەرپرسی هێزەکانی «سەرایا سەلام» کوژراون و ئەمەش کاردانەوەی کەسایەتییەکی نزیک لە «موقتەدا سەدر» ناسراو بە وەزیرەکەی سەدری لێ کەوتووەتەوە کە ھەڕەشەی لە «قەیس خەزعەلی» سەرۆکی «عەسائیبی ئەهلی حەق» کەوتووەتەو پێی ڕاگەیاندووە: پێویستە میلیشیاکانت جڵەو بکەیت، ئەگەر خۆشت لە بکوژ و تاوانباران بێبەری نەکەیت، کەواتە بێ چاو و ڕویت.

پەیوەست بە ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی بەسرەشانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە، بەشێک لە میدیاکان زانیاری دژ بەیەک لەبارەی دروستبونی روداوێکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە بڵاودەکەنەوە، ئەوەی رویداوە روداوێکی کوشتن بووە لەناو سەنتەری پارێزگاکەدا، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک گومانلێکراویان دەستگیرکردوە، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستی پێ کردووە، دۆخی ئەمنیی شارەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکراوە و بارودۆخەکە هێمن بووەتەوە.

سەرپەیڤ