ئه‌یلوول 01, 2022 18:08 Asia/Tehran
  • داخرانی تەواوی نووسینگەکانی تاقمی «عەسائیبی ئەھلی حەق» لە عێراق دا

دوابەدوای پقکدادانەکانی شەوی ڕابردووی نێوان تاقمی «عەسائیبی ئەھلی حەق» و لقی سەربازیی ڕەوتی سەدر لە شاری بەسرە، «شێخ قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی تاقمی «عەسائیبی ئەھلی حەق» داوای داخرانی تەواوی نووسینگەکانی ئەم لایەنەی کرد لە عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی تاقمی «عەسائیبی ئەھلی حەق»لە پەڕەی توییتێرەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە پێکدادانەکانی شەوی ڕابردووی ئەم تاقمە و «سەرایا سەلام»ی لقی سەربازیی ڕەوتی سەدر لە شاری بەسرە کە کوژراو بریندار بوونی چەند کەسێکی لێ کەوتەوە، وتی: کۆمەڵێک ھەروا بە دووی توندکردنەوەی ناکۆکییەکانن.

سکرتێری گشتیی تاقمی «عەسائیبی ئەھلی حەق»داوای لە تەواوی لایەنگرەکانی کرد کە ھیچ جۆرە سوکایەتی پێکران و تەنانەت سوتاندنی نووسینگەکانیش وەڵام نەدەنەوە.

وتیشی: بە مەبەستی پارێزرانی گیانی شارومەندانی عێراقی و بەرپاکرانی تۆکمەوتەواوی نەریتی ئەربەعین، داوا لە تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق» دەکەم لە ھەمبەر سوکایەتی پێکردنەکان بێ دەنگ بن.

«شێخ خەزعەلی» لە کۆتایی توییتەکەی دا نووسیویەتی: داوا لە تەواوی ئەندامانی «عەسائیبی ئەھلی حەق» دەکەم کە ھەتا ڕاگەیاندنی دووبارە تەواوی نووسینگەکانی ئەم بزوتنەوەیە داخەن.

سەرپەیڤ