ئه‌یلوول 02, 2022 06:21 Asia/Tehran
  • ڕەوتی سەدر: سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی بگۆڕن

«ساڵح محەمەد عێراقی» کەسایەتیی ناسراوی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە: پێشنیار بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین «فالح فەیاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی بگۆڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «ساڵح محەمەد عێراقی» کە بە وەزیرەکەی «موقتەدا سەدر» ناسراوە، پێشنیاری گۆڕینی «فالح فەیاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی کردووەو هۆکاری ئەو پێشنیارەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە «فەیاز» کەسێکی حزبییە و سەرۆک فراکسیۆنە. بەم پێیە بۆ وەھا پۆستێک ناگونجێت.

ئەم بەرپرسەی ڕەوتی سەدر وتووشیەتی: «فالح فەیاز»، کەسایەتییەکی بەهێزی نییە و خاوەن ڕوانینی سەربازی نییە، بەم پێیە واباشترە لەو پۆستەی دوور بخرێتەوە.

وەزیرەکەی سەدر هاوکات داوای بڕیارێکی توند و یەکلاکەرەوەشی کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گروپانەی بەناوی خۆڕاگری ھاتوونەتە مەیدان و بە کوشتنی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق تۆمەتباری کردوون.

ئەم بەرپرسەی ڕەوتی سەدر داواشی کردووە، سەرجەم گروپەکان و حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوز دەربکرێن و ناوچەکە لەلایەن هێزە ئەمنی و نیشتمانییەکانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

سەرپەیڤ