هەزاران کەس لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئاسایش بۆ زیارەتکارانی ئێرانی دابین دەکەن
فەرماندەی لەشکەری 110ی حەشدی شەعبی رایگەیاند، پلانی ئەمنیی بۆ رێڕەوی زیارەتکارانی ئێران بۆ پارێزگای کەربەلا گرتووەتە ئەستۆ.
بەپێی زانیارییەکانی شەفەق نیوز، زاهیر حەبیب ئەلمەندلاوی، فەرماندەی سوپای 110ی حەشدی شەعبی رایگەیاند: "زیاتر لە 500 کەس لە سوپای 110، لەگەڵ هەزاران هێزی دیکەی سوپای حەشد، لە پلانی دابینکردنی ئاسایش بۆ زیارەتکارانی ئێرانی بەشداری دەکەن".
ئەلمەندلاوی بە ئاماژە بەوەی کە دابینکردنی ئاسایش لە سنوورەکانی خانەقینەوە بۆ "حەوزی حەمرین بەردەوامە گوتی : "ئەم پلانە بریتییە لە یاوەریکردنی کاروانەکانی زیارەتکاران و دامەزراندنی گەڕانی ئەمنی بەدرێژایی ڕێگای مەنزەریە تا دەوروبەری شاری میقدادییە".
ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شده هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م پلانه تا کۆتایی مه‌راسیمی ئه‌ربه‌عین و به هه‌ماهه‌نگی ڕێکخراو له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانی تر به‌رده‌وام ده‌بێت.