گۆڕینی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق؛ پێویستی بە ڕێککەوتنێکی نوێیە
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق، جەختی له پابەندبوونی به بژاردەکەی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاته کردەوهو وتیشی: دانانی کاندیدێکی دیکه له باتی «محەمەد شیاع ئەلسودانی» بەنده بە رێککەوتنێکی نوێوه .
دوای ئەوەی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەپاش هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ی ساڵی رابرد بەبێ ئەنجام مایەوە، چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق لەم دواییانەدا «محەمەد شیاع ئەلسودانی»ی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران ناساند. بەڵام رەوتی سەدری عێراق دژی ئەم هەڵبژاردنە وەستاو لە ئەنجام دا عێراق قۆناغێکی نوێی چەقبەستوویی سیاسیی بە خۆیەوە بینی.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلمەعلومە، «جاسم محەمەد جەعفەر»، لە ئەندامانی باڵای هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق تا ئێستاش پابەندە بە کاندیدکردنی «محەممەد شیاع ئەلسودانی»یەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، و گۆڕینی دۆخی ئێستادا ڕۆڵی چالاکانەی ئەم چوارچێوەیە دادەمرکێنێتەوە.
«جاسم محەممەد جەعفەر» وتیشی: ئەمەی کە دەوترێت چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق ئافرەتێک دەکاتە جێگرەوەی «محەممەد شیاع سودانی»، ڕاست نییە. بە ژنێک وەک کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران.