تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 08:09 Asia/Tehran
  • ھێندێک لە سەرچاوە عێراقییەکان باسی ڕێککەوتنی کۆتلە سیاسییەکان لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماریان کردووە

بە پێی ڕاگەیاندنی ھێندێک لە سەرچاوە خۆجێییەکانی عێراق ، کۆتلە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە لە سەر کاندید کردنی «عەبدوللەتیف ڕەشید» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕێککەوتوون.

بەپێی راپۆرتی ئەلمەیادین رۆژی چوارشەممە، ئەم سەرچاوانەی کە ناویان نەهێنراوە رایانگەیاندووە، رێککەوتن لەسەر«عەبدولـلـەتیف ڕەشید» وەک کاندیدی سەرۆکایەتیی عێراق دوای دانوستان لەنێوان هاوپەیمانیی «ئیدارەی دەوڵەت» و پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی ئەنجامی گرتووە.

محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پێشتریش رۆژی پێنجشەممەی ئەم حەوتەیە بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەم وڵاتە دیاری کردبوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە «محەمەد شیاع ئەلسودانی»یش کاندیدی یەکجاریی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

سەرپەیڤ