کۆتلەیەکی ئۆپۆزیسیۆن لە عێراق دا پێکھاتنی خۆی ڕاگەیاند
هەشت پارتی عێراقی کە دیارترینیان حزبی شیوعی و جوڵانەوەی تشرینن، کوتلەیەکی سیاسییان بەناوی (هێزەکانی گۆڕان) پێکهێناو ڕایانگەیاندووە کە،دەبێ لایەنێک هەبێت کە نوێنەرایەتیی شەقام بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،هەشت پارتی عێراقی بە پێکھێنانی کۆتلەیەکی سیاسی بە ناوی (هێزەکانی گۆڕان) وەک ئۆپۆزیسیون بوونی خۆیانیان ڕاگەیاند.
دیارترین لایەنە ئەندامەکانی نێو فراکسیۆنی (هێزەکانی گۆڕان) حزبی شیوعی، ماڵی نیشتمانی، ، ماڵی عێراقی، بزوتنەوەی تشرینە.
بەپێی راگەیەنراوی فراکسیۆنەکە، هێزەکانی گۆڕان سوورن لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی عێراق و گفتوگۆکردن لەگەڵ هێزەکانی دیکە کە ئەم رێبازەیان گرتووەتەبەر.
پێکهێنانی ئەم کوتلە سیاسییە، دوای ئەوە دێت کە بە دەنگی ١٦٢ پەرلەمانتار لە گەڕی دووەمی دەنگدان، لەتیف رەشید، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق لە دوای رووخانی رژێمی سەدام هەڵبژێردرا.