پەیامی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بۆ لایەنەکان: بانگهێشتی هەموو لایەک دەکەم بۆ دیالۆگێکی سیاسی
سەرۆکی نوێی عێراق لە پەیامێکدا بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بانگهێشتی هەموویان دەکات بۆ دیالۆگ.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مەوازین نیوز؛ «عەبدوللـەتیف رەشید»، سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لە پەیامێکدا کە ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکەی دەکات، نوسیویەتی: رەنگە من بەتەمەنترین کەس بم لەناو ئێوە کە بەشداریی چالاکی سیاسی دژی ستەمکاریی کردبێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە من یەکێکم لە ئێوەو تەنیا جیاوازیی نێوانمان تەمەن و ئەزموونی منە کە لە ماوەی دەیان ساڵدا بەدەستمان هێناوەو بە درێژایی ئەو ساڵانەش لە دەست دانی ئەو ھاوڕێیانەم بەدی کردووە کە بە دڵێکی پڕ لە جەخارەوە بە جێیان ھێڵاوین و ماڵئاوایییان لێ کردووین، چونکە ئاواتیان بۆ ژیان لە عێراقێکی ئارام و بەهێزدا بەدی نەهات. «لەتیف رەشید» وتووشیەتی: من هەروەها لە گەڵ شەهیدگەلێکدا ناسیاریم پەیدا کرد کە کە بۆ گەییشتن بەم ئامانجە گیانی خۆیان بەخت کرد، لە ئێستاش دا لە نێو ئەو هاوڵاتیانەدا دەژیم کە لە هەوڵی بەدیهێنانی ئەم خەونەدان و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە بۆ وەھا دیالۆگێکی سیاسی بانگهێشتتان بکەم کە تیای دا کەس پێویست ناکات دەستبەرداری ئامانج و ئارەزووەکانی بێت و تاکە شتێک کە لە هەموو لایەنەکان دەمەوێت ئەوەیە کە لە ڕەوتی ئەم دیالۆگەدا، لەسەر کۆمەڵێک بنەمای زاڵ بوو بەسەر کرداری سیاسی لەم قۆناغەی ئێستادا ڕێکبکەون بۆ ئەوەی عێراق سەقامگیر بێت و بەرژەوەندی و ئاسایشتی ژیانی هاوڵاتیان جێگیر بکرێت و بپارێزرێت.
سەرۆک کۆماری نوێی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە: من شاهیدی هاتن و رۆییشتنی زۆرێک لە بەرپرسان بووم، هەر لەبەر ئەمەش ھیچ بەهایەک بە پۆست و پێگە نادەم و ئەوەی دەمێنێتەوە ئەدای باش و کارێکی بنیاتنەر و دادپەروەرانەیە لە حکومەتدا، هەروەک چۆن لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە سەر بە قوتابخانەی میانڕەوی و ئاشتەواییم،لە ئێستاش دا بە ئەرکی خۆم دەزانم ئەم بانگەوازە بخەمەڕوو کە لەسەر بنەمای دیالۆگێکی کراوەیەوئامانجیشی وەستاندنی ڕەوتی توندبوونەوەی گرژییەکانە و بەهیواشم کە هەڵوێستەکانتان لەبارەیەوە ئەرێنی بێت.