راوێژکاری باڵوێزی پاکستان لە عێراق لەگەڵ لەتیف رەشید
باڵیۆزی پاکستان لە عێراق لەگەڵ عەبدوللەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق،«ئەمجەد عەلی» باڵوێزی پاکستان لە عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ «لەتیف رەشید»، پەیامێکی پیرۆزبایی لە لایەن «عارف عەلەوی» سەرۆکی پاکستانەوە پێشکەش بە لەتیف رەشید کرد.
سهرۆک کۆماری پاکستان لهم پهیامهدا جهختی کردووهتهوه که گهلی عێراق سهرهڕای ئاڵنگارییه ئهمنی و ئابوورییهکان له جیهاندا بهردهوامن له پرۆسهی پێشکهوتن و بنیاتنان و گهشهپێدان.
«عارف عەلەوی» هیواداریی دەربڕی سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵی و ڕیشەدارە مێژووییەکانی نێوان عێراق و پاکستان بە ئاراستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لە لایەکی دیکەوە سەرۆک کۆماری عێراقیش هەستی دڵسۆزانەی هاوتا پاکستانییەکەی بەرز نرخاند و جەختی لە هەوڵەکانی عێراق کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی هاوکاریی بنیاتنەر بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی دوو نەتەوەی عێراق و پاکستان.
لەتیف رەشید هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی هەوڵەکان کرد لە پێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.