تشرینی یه‌که‌م 28, 2022 11:14 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عێراق متمانەی بە دەوڵەتی «سودانی» بەخشی

پەرلەمانتارانی عێراق دەنگی متمانەیان بەحکومەتی «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەخشی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لە دانیشتنی دەنگدانی پەرلەمانی عێراقدا، «عەبدولەتیف رەشید» سەرۆک کۆماری عێراق، «جینین پلاسخارت» سەرۆکی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق،«فائیق زیدان»سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق ئامادەبوون.

حەوتەی رابردوو «محەمەد شیاع سودانی» لە پاش دیاری کرانی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی پێ سپێردراو ئەویش داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد ھەتا ڕۆژێک بۆ لێکدانەوەی کابینەکەی دیاری بکات.

«حەلبووسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش  دوابەدوای داخوازییەکەی « سودانی» فەرمانی پێکھاتنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی لە رۆژی پێنج شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دەرکرد.

سەرپەیڤ