عەبدولەتیف ڕەشید: قەیرانی سیاسیی عێراق کۆتایی هاتووە
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە قەیرانی سیاسی ئەم وڵاتە کۆتایی هاتووە.
به پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەبدولەتیف ڕەشید»، سەرۆک کۆماری عێراق، له وتووێژ له گەڵ کەناڵی ئەلجەزیره وێڕای ئاماژەکردن بەمەی کە،هیچ بڕیارێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق له ئارادا نییه،وتیشی: ئێمه بەردەوامین له ناوبژیوانیی نێوان ئێران و سعوودیه.
سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها جەختی له دژایەتیی عێراق لەگەڵ هێرش و تاوانەکانی زایۆنیستی له خاکی فەلەستین کردەوەو وتی: ئێمه پشتیوانی له دەوڵەتی سەڕبەخۆی فەلەستین به پێتەختایەتیی قودس دەکەین و له لوتکەی جەزائیریش دا تیشکی دەخەینە سەر.
کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی سەرکردەکانی عەرەب لە جەزائیر ڕۆژی سێشەممە دەستیپێکرد و لەم دیدارەدا پێشهاتەکانی فەلەستین، شەڕی یەمەن، ململانێ سەربازییەکان لە سوریا، ڕۆڵی ئێران لە ڕۆژئاوای ئاسیا، قەیرانی ناوخۆی لیبیا، لەگەڵ شوێنھاتەکانی شەڕی ئۆکرانیا لە مەڕ تێکچوونی نائاسایشتی خۆراک لە وڵاتانی عەرەبیدا تاوتوێ دەکرێت.