تشرینی دووه‌م 03, 2022 11:32 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی تۆڕێکی قاچاخ و دزینی نەوتی عێراق لە بەسرە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕاپێچ کردنی تۆڕێ قاچاخ و دزینی نەوتی خاوی وڵاتەکەی لە بەسرە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختی کرد: ئۆپەراسیۆنی ڕاپێچ کردنی تۆڕی قاچاخ و دزینی نەوتی خاو لەسەر بنەمای زانیارییە ئەمنییە دروستەکان ئەنجامی گرتووە، کە بە یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی بە قاچاخ نەوتی خاو لە بەسرە دادەنرێت.

لەم ڕاگەیاندنەدا باسی ئەوەش کراوە کە، یەکێک لە بازرگانەکان سەرۆکایەتیی ئەم تۆڕە قاچاخچییەی لە ئەستۆ بووە، کە ژمارەیەک ئەفسەری پلە باڵاشی لەخۆگرووە.

لە درێژەی ئەم ڕاگەیاندنەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە تۆڕی قاچاخ و دزینی نەوتی خاو بە کون کردنی هێڵەکانی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەی نەوتی ئەلزابیر لە ھێندێک شوێن دا، بە قاچاخی بردووە و بۆ ئەو کارەش لە ڕێگای وشکانییەوە دەیگوازتەوە.

جێگای ئاماژەیە ڕاپێچ کرانی ئەم تۆڕەی بە قاچاخ بردنی نەوت لە ئاراستەی ھەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق «محەمەد شیاع سودانی» بۆ خەباتی دژی گەندەڵی ئەنجامی گرتووەو ناوبراو دەستبەحێ دوای ئەم ھەڵمەتە لە توییتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی: له‌ئه‌نجامی به‌دواداچون بۆ تۆڕه‌کانی قاچاخی نه‌وت، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنمان ئاڕاسته‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ کرد که‌ خۆیانیان لە قەرەی دزینی مافی عێراقییه‌کان داوە، به‌ یارمه‌تیی خوا، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به‌ هاوکاریی ده‌زگاکانی دیکه‌ توانی گه‌وره‌ترین تۆڕی قاچاخی نه‌وت له‌ به‌سره‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، ئێمه‌ له‌هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین و شه‌و و ڕۆژ کار ده‌که‌ین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌.

سەرپەیڤ