داخوازیی حکومەتی عێراق بۆ ڕاگیرانی هێرشەکانی تورکیا
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری ئەم وڵاتەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی ئەلمەیادین ڕۆژی چوارشەممە، «محەممەد شیاع ئەلسودانی»، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: عێراق و تورکیا سێ دۆسیەی هاوبەشیان هەیە؛ ئاسایشت و ئاوو ئابووری.
سودانی سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری عێراق وتی: دەبێت پرسی ئەمنی چارەسەر بکرێت و دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆ سەر زەوی و سنوورەکانی عێراق بوەستێنرێت.
وتیشی: تورکیا وڵاتێکی پێشکەوتووی ئابوورییە و دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە گەشەکردن و بنیاتنانەوەی عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاماژەدان بەوەی کە پرسی هاوبەشی وەک ئاو لە نێوان عێراق و تورکیادا بوونی هەیە، ڕاشیگەیاند: ئێمە لەگەڵ هاوکاری و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوەین. پشکی عێراق لە ئاوی وڵاتانی دیکەش مەرجی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. ڕەنگە دانوستانی دوولایەنە لەسەر ئاو ئەنجام بدرێت؛ چونکە ئێمە پێویستمان بە ئاوە بۆ ستراتیژی کشتوکاڵیمان.
لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا بەرپرسانی عێراق سکاڵایان لە دژی تورکیا پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش کرد بەهۆی هێرشەکەی بۆ سەر پارێزگای دھۆک لە باکوری عێراق.