ڕاپێچکرانی تاقمێکی تیرۆریستی لە باکووری بەغدا
تشرینی دووهم 12, 2022 11:06 Asia/Tehran
بەشی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، توانیویانە تاقمێکی تیرۆریستی لە «ئەلتارمیە»ی باکووری بەغدا ڕاپێچ بکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەپێی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی عێراق، ئەم تاقمە تیرۆریستییە قۆڵبەست کراوە کە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتووە، لە «ئەلتارمیە»ی باکووری بەغدا چالاکیان نواندووەو چەندین تاوانیان ئەنجام داوە لەوانە کوشتنی هاووڵاتیانی بێتاوان و تەقاندنەوەی بۆمبا.
ئەم تیرۆریستانە ھەتائێستا دانیان ناوە بە کوشتنی لانیکەم سێ هاووڵاتیی عێراقی لە دانیشتووانی «ئەلتارمییە» لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا.
هەروەها ڕاشیانگەیاندووە که چەندین جار هەوڵیان داوه بۆ چاندن و تەقاندنەوەی بۆمب له دژی هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و هەروەها دروستکردنی بۆمب.