تشرینی دووه‌م 14, 2022 10:52 Asia/Tehran
  • گفتوگۆی نێوان ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و سەرۆک وەزیرانی عێراق

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەوشتی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی عێراقی (واع)، «ئەحمەد ئەبولغەیت» ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ «محەمەد شیاع سودانی»، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دا.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، لەم پەیوەندییه تەلەفۆنییەدا هەردووک لا جەختیان له سەر ڕۆڵی کاریگەرو گرینگی عێراق کردەوه له پاڵپشتیکردنی سەقامگیری ناوچەکەدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئاگاداری نامەیەک دا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە، لێکۆڵینەوە لە دوایین پێشهاتەکانی جیهانی عەرەب و ئەنجام و بڕیارەکانی لوتکەی ئەم دواییەی عەرەبی لە جەزائیر لە بابەتەکانی دیکە بوون کە لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وروژێنران.

سەرپەیڤ