دەستگیرکردنی ١٥ تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە
هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستگیرکردنی ١٥ تیرۆریستی داعشیان لە شەش پارێزگای ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵدەریی ئەلمەعلومە، ڕێکخراوی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:
بە گوێرەی زانیاریی ورد و بەمەبەستی تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕێکخراوی ئاسایشی نیشتمانی لە ئاراستەی بەدواداچوونی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش، یەکەکانی ئەم ڕێکخراوەیە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، سەلاحەدین، واسیت، کەرکوک و دیالە ١٥ تیرۆریستیان دەستگیرکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بۆسەی هێزە عێراقییەکان بووە هۆی ڕاپەڕێندرانی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی تیرۆریستانی داعش لە سەر بنەمای بڕگەکانی مادەی چوارەمی دژەتیرۆر.
دوای ڕاپێچ کرانیان، تیرۆریستانی داعش ڕەوانەی لای سەرچاوە پەیوەندیدارەکانی عێراق کران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیاندا.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوام بۆ دڵنیا بوون لە سەر ھەڵنەدانەوەی دووبارەی داعش و ئەندامە ھەڵاتووەکانی خەریکی پشکنین و ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییەن لە سەرتاسەری وڵاتدا.