تشرینی دووه‌م 27, 2022 06:47 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە سەردانی تاران دەکات

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە، کە «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە سەردانی تاران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران؛ «محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی شەممە لەگەڵ «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و لە بانگهێشتی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ تاران ئاگاداری کردەوە.

ئەمە سێیەم گەشتی دەرەوەی سودانی دەبێت لە کاتی بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە دوای ئۆردۆن و کوەیت.

لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، عێراق زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێراندا هەیە.

بوونی درێژترین سنوور لە نێوان دراوسێکان (نزیکەی 1258 کم سنووری وشکانی و 351 کم سنووری ئاوی)، پەیوەندی ڕەگەزی، مێژوویی، زمانەوانی، هاوبەشیی ئایینی و بوونی هەڕەشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری لەوخاڵە گرینگانەن لەپەیوەندییەکانی نێوان ئێران وعێراق دا.

سەرپەیڤ