سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق :پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوری عێراق کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌کات
«محه‌مه‌د شیاع سودانی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند: له‌ڕێگه‌ی پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوری عێراقەوە سه‌رجه‌م کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و ئه‌و گرفتانه‌ی روبه‌ڕوی کاره هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ده‌بنه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانێی عێراق، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران، شه‌وی رابردوو «محه‌مه‌د شیاع سودانی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له فراکسیۆنی ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد‌و، له میانی دیدارێکدا پێداچونه‌وه‌یان به بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و گرنگترین ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م چاکسازی و پلانه‌کانی گه‌شه‌پێدان کرد.
سه‌رۆک وه‌زیران جه‌ختی کردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگی په‌سه‌ندکردنی ده‌ستور وه‌ک ئاماژه‌یه‌کی بنچینه‌یی بۆ چاره‌سه‌رکردنی سه‌رجه‌م کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان یان ئه‌و گرفتانه‌ی ڕوبه‌ڕوی کاره هاوبه‌شه‌کانی نێوان حکومه‌تی فیدراڵی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌بنه‌وه.
«محه‌مه‌د شیاع سودانی» داواشی له په‌رله‌مانتارانی پارتی کردووه، هه‌وڵه‌کانیان چڕتر بکه‌نه‌وه بۆ یه‌کخستنی کاری په‌رله‌مانی و له ئه‌رکی چاودێری و یاساداناندا له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بن به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی خواسته‌کانی هاوڵاتیان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستیی کارکردن بۆ به‌هێزکردنی به‌ره‌ی ناوخۆ، ده‌سته‌به‌رکردنی پاراستن بۆ هه‌موو پێکهاته‌کان و برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانی گه‌لی عێراق کرده‌وه، به ئاڕاسته‌ی چه‌سپاندنی پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتیی مه‌ده‌نی.